کوردستانی

هەفتەی داهاتوو مووچەی وانەبێژان دابەش دەكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەفتەی داهاتوو مووچەی وانەبێژان دابەش دەكرێت


مەودا میدیا- 
بەپێی وتەی یەكێك لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت. 
 
عەلی رەئوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ رایگەیاند "بەپێی زانیارییەكانیان كە لە وەزارەتی داراییەوە پێیاندراوە، رۆژانی یەكشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەكانی مانگی 5ی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت". 
 
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "بۆ تەواوكردنی رێكارەكانی گرێبەستی مامۆستایان پێویستیان بە كات هەیە بەلانی كەم تا 25ی ئەم مانگە دەخایێنێت، بۆیە پێدەچێت مووچەی مانگی 10 وەكو گرێبەست وەربگرن". 
 
بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، 35 هەزار و 543 مامۆستای وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان هەیە و ئێستا پارەی پێویست بۆ شایستە داراییەكانیان نزیكەی 13 ملیار و 700 ملیۆن دینارە، بەڵام دوای بەگرێبەستبوونیان مانگانە پێویستیان بە 18 ملیار دینار دەبێت. 
 ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان