کوردستانی

ململانێی نێوان ماليكی و سودانی توندتر دەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ململانێی نێوان ماليكی و سودانی توندتر دەبێتەوە


مەودا میدیا-
تادێت ململانێی نێوان سودانی و مالیكی توندتر دەبێتەوە و چاودێرانیش پێیان وایە كە یەكێك لەو دوو كەسایەتییە رووبەڕووی شكستی گەورە دەبێتەوە.

رۆژنامەی شەرقل ئەوسەت بڵاویكردووەتەوە، مالیكی ئێستا بە تووندی رووبەڕووی سودانی بووەتەوە و دەیەوێت شكستی پێبهێنێت بە داڕشتنی یاسایەكی نوێ كە سەرۆكی حكومەت دادەماڵێت لە هەموو دەسەڵاتێك و بەكارهێنانی تواناكانی دەسەڵات لە هەڵبژاردندا.

ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، مالیكی بیر لە دانانی كۆمەڵێك تەڵە دەكاتەوە بۆ سودانی، كە چاوی لە بەدەستهێنانی ویلایەتی دووەمی سەرۆكایەتیە و ئەگەرەكانی سەركەوتنی سودانیش بەسەر مالیكیدا زۆر زیاترە.

رۆژنامەكە باسی لەوەشكردووە، ئەو كەسانەی لە ماوەی دو دەیەی ڕابردودا لەگەڵ مالیكیدا كاریان كردوە، دەڵێن"مالیكی هونەرەكانی سیاسەت، زیاتر لە كەسانی دیكە فێربوە" بۆیە ئێستا نازانێت بە تەواوی چۆن ئیدارەی ئەو ململانێیە بدات كە دەستیپێكردووە. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان