کوردستانی

رێگری لە خوێندكارە یەكەمەكان كرا بچنە هەولێر

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێگری لە خوێندكارە یەكەمەكان كرا بچنە هەولێر


ژمارەیەك لە خوێندكارە سێ یەكەمەكانی زانكۆ و پەیمانگەكان لە هەرێمی كوردستان بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران ویستیان بچنە هەولێر، بەڵام رێگرییان لێكرا و گەڕێنرانەوە. 

محەمەد ئەمین، یەكێك لەو خوێندكارانەی كە نوێنەرایەتی خوێندكارە سێ یەكەمەكان دەكەن بە مەودا میدیای راگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ كۆمەڵێك لە خوێندكاران بە نوێنەرایەتی خوێندكارەكانی تر ویستوویانە بچنە هەولێر و لە بەردەم بینای ئەنجومەنی وەزیران كۆببنەوە و ناڕەزایەتییەكانیان بگەیەنن، بەڵام لەلایەن بازگەی دێگەڵەی پارتییەوە رێگرییان لێكراوە بچنە هەولێر و گەڕێنراونەتەوە". 

وتیشی "ئەو خوێندكارانەی كە ویستوویانە بچنە هەولێر نوێنەرایەتی سەرجەم خوێندكارە سێ یەكەمەكانیان كردووە لە شار و شارۆچكەكانی هەرێم و هیچ نیازێكی تریان نەبووە جگە لەوەی كە لە نزیكەوە بە شێوەیەكی مەدەنیانە داواكانیان بگەیەنن". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد "داواكانی ئەوان تەنها دامەزراندنیانە، كە ئەوە مافێكی رەوای خۆیانە و تا ئێستا پێیان نەدراوە". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان