کوردستانی

بەغدا و تاران بەنیازن ئۆپۆزسیۆنی ئێران بۆ وڵاتی سێیەم بگوازنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 بەغدا و تاران بەنیازن ئۆپۆزسیۆنی ئێران بۆ وڵاتی سێیەم بگوازنەوە


مەودا میدیا-

عیراق داخستنی دەیان بارەگای سەربە حزبە كوردییەكانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران راگەیاندو بەنیازە لەوڵاتی سێیەم نیشتەجێیان بكات.

قاسم ئەعەرجی، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عیراق رایگەیاند "وڵاتەكەی 77 بارەگای ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی داخستووە، كارەكانیشیان بەردەوامە بەمەبەستی گواستنەوەیان بۆ وڵاتی سێیەم، بە هەماهەنگی لەگەڵ نەتەوە یەكگرتووەكان".

 ئاماژەی بەوەكردووە "ئەندامانی ئەو گروپانە گواستراونەتەوە بۆ (6) خێوتگە، (4) یان لە هەولێرو (2) لە سلێمانی".

 وتیشی "چەكە قورسەكانی ئەو حزبانە رادەستی هێزی پێشمەرگەی كوردستان كراوە، ستایشی ئەو هاوكارییەشی كردووە كە دەسەڵاتدارانی هەرێمی پێشكەشیان كردووە، بۆ كۆتایهێنان بە دۆسیەی ئۆپۆزسیۆنی ئێران".

ع

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان