کوردستانی

ئه‌مه‌ریكا هۆشداریی دا له‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌ رۆژئاواى كوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئه‌مه‌ریكا هۆشداریی دا له‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردن له‌ رۆژئاواى كوردستان

مه‌ودا میدیا-

وەزارەتى دەرەوەى ئەمه‌ریکا ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا هیچ مەرجێک بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە ناوچەکانى باکوور و رۆژهەڵاتى سووریا جێبەجێ نەکراوە.

ماتیۆ میلەر، وتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى ئەمه‌ریکا لە تۆڕى "ئێکس" بڵاویكرده‌وه‌ " بەگوێرەى ئەو هەڵسەنگاندنەى کە لەلایەن بەرپرسانى ئەمه‌ریکا ئەنجام دراوە، تاوەکوو ئێستا مەرجى ئەنجامدانى هەڵبژاردنێکى بێگەرد و ئازاد لە سووریا و ناوچەکانى بەڕێوەبەرێتى خۆسەر بەدینەکراوە".

باسى له‌وه‌شكرد "هەر هەڵبژاردنێک لە سووریا ئەنجام بدرێت دەبێت بەگوێرەى بڕیارى ژمارە 2254ى ئەنجوومەنى ئاسایشى نێودەوڵەتى بێت".

لە ناوچەکانى باکوور و رۆژهەڵاتى سووریا تاوەکوو ئێستا سێ جار هەڵبژاردنى شارەوانییەکان دواخراوە و هیچ وادەیەک بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردنەکان دیاری نەکراوە.

ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان