کوردستانی

بۆ جارێكى تر له‌ كه‌ركوك پارتى شكستى هێنایه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بۆ جارێكى تر له‌ كه‌ركوك پارتى شكستى هێنایه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

فراکسیۆنى پارتى لە پارێزگاى کەرکوک دواى ماوه‌یه‌ك له‌ باكۆتكردن، گه‌ڕایه‌وه‌ ئەنجومەنى پارێزگا و له‌ نووسینگەكه‌یان  ده‌ستیان به‌ ده‌وام كردەوە.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌17ى ئه‌یلوولى 2024، هه‌ردوو ئەندامەکەی فراکسیۆنى پارتى دیموکراتى کوردستان لە ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک گەڕانەوە باڵەخانەى ئه‌نجومه‌ن و له‌ نووسینگەیاندا ده‌وامیان كرد.

پارتى له‌ ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک دوو ئەندامى هەیە، له‌ پاش ئه‌وه‌ى  لە 10ئابى 2024، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا پارێزگار و سەرۆکى ئەنجومەنى پارێزگاکە هه‌ڵبژێردرا، بایکۆتى کۆبوونەوەکانیان راگه‌یاند و نه‌ڕۆیشتنه‌وه‌ باڵەخانەى ئەنجومەن و ده‌وامیان نه‌كرد.

هاوكات، بەرەى تورکمانى و هاوپەیمانیی عەرەبییش سکاڵایان  لە دادگاى فیدڕاڵیى عیراق دژ به‌ کۆبوونەوەکەى 10ئابى ئه‌مساڵ تۆمارکردووە و داوا ده‌كه‌ن بڕیارەکان هه‌ڵبوه‌شێندرێته‌وه‌، بەڵام پارتى بە بێدەنگى بایکۆتى کۆبوونەوەکانى ئەنجومەنه‌كه‌ى کردبوو.

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان