ئابووری

عومه‌ر گوڵپى: له‌ ده‌ ساڵدا به‌غدا 100 ملیار دۆلارى بۆ هه‌رێم ناردووه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


عومه‌ر گوڵپى: له‌ ده‌ ساڵدا به‌غدا 100 ملیار دۆلارى بۆ هه‌رێم ناردووه‌

مه‌ودا میدیا-

ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی کوردستان رایگه‌یاند، ئەو شێوازە حکومڕانیە کە لە هەرێمی کوردستان هەیە، مۆدێلەکەی بەسەرچووە.

عومه‌ر گوڵپی، ئه‌ندامى خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان رایگه‌یاند "حکومڕانی لە هەرێمی کوردستان دڵی خەڵکی لەگەڵ نەماوە، ئەوەی ماوەتەوە کەوتوەتە سەر دوو شت، یەکەمیان هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد بێت، دووەم ئەوەیە خەڵکی بەشداری هەڵبژاردنەکە بکەن، ئەگەر ئه‌و دوو خاڵه‌ بێنه‌دی، ئەو مۆدێلە حکومڕانیە لە شانۆی سیاسی هەرێمی کوردستاندا نامێنن".

وتیشى "لە نێوان 2003 بۆ 2013 بە ملیارەها دۆلار کە لەنێوان 70 بۆ 100 ملیار دۆلار دەبوو لە بەغداوە هاتە هەرێمی کوردستان، کە دەتواندرا بەرد بە بەردی کورستان لە بناغەوە دروست بکرێتەوە، کەچی نەکرا و ئێستا خەڵکی چەمچەماڵ و هەولێر ئاوی خواردنەوەیان نییە و ئەو پارانەی کە بەغدا ناردی نەچوونە خەزێنەی گشتیەوە".

ع

Qaiwan
Qaiwan