ئابووری
ئه‌و شانده‌ى كه چووه‌ته به‌غدا لیستى مووچه‌ى پێ نییه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له دوێنێوه شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌غداى كردووه، ئه‌گه‌رچى باس له‌وه ده‌كرێت شانده‌كه بۆ مووچه چووه به‌ڵام ئه‌و زانیارییانه پشتڕاست نه‌كراونه‌ته‌وه.
شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێم له به‌غدایه‌و بڕیاره له باره‌ى مووچه‌ى مانگه‌كانى هه‌شت و نۆ گفتوگۆ بكه‌ن، به‌ڵام به‌پێى هه‌ندێك زانیاریی كه بڵاوكراوه‌ته‌وه ئه‌و شانده لیستى مووچه‌ى مانگى هه‌شتى پێ نییه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه پێش چه‌ند رۆژێك ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران رایگه‌یاند "ئه‌و شانده‌ى ده‌چێته به‌غدا لیستى مووچه‌ى مانگى هه‌شتى پێیه و ده‌یداته وه‌زاره‌تى دارایی".
نه‌دانى لیستى مووچه له لایه‌ن هه‌رێمه‌وه به به‌غدا، دابه‌شكردنى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم زیاتر دواده‌خات و پێشتر به‌هۆى كێشه‌كانى لیستى مووچه، فه‌رمانبه‌ران دواى دوو مانگ مووچه‌ی مانگى حه‌وتیان وه‌رگرت.
ع
بیروڕا



