ئابووری

به‌شێكى ترى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم خرانه‌سه‌ر به‌غدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


به‌شێكى ترى مووچه‌خۆرانى هه‌رێم خرانه‌سه‌ر به‌غدا

مه‌ودا میدیا-

ئەندامێكى پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، ئه‌وانه‌ى له‌شه‌ڕى تیرۆر له‌ هه‌رێمى كوردستان شه‌هیدبوون مووچه‌كانیان ده‌خرێته‌ سه‌ر به‌غدا.

کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند "لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق هەمواری یاسای دامەزراوەی شەهیدانی عیراق ژمارە (2)ی ساڵی2016 دەنگی رەهای بەدەست هێنا و بەپێی یاساكە سەرجەم شەهیدانی پێشمەرگە و ئاسایش و هێزەكانی ناوخۆ، کە لە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان واتا لە کەرکوک، خانەقین، موسڵ و خورماتوو یان هەر ناوچەیەکی تر عیراق شەهید بوون، مووچەیان دەخرێتە سەر دامەزراوەی شەهیدانی عیراق".

لەبارەی ئەو شەهیدانەی کە لە وەزارەتی شەهیدان و کاروباری ئەنفالکراوانی هەرێمی کوردستان تۆمارکراون و نیشتەجێی پارێزگاکانی دەرەوەی هەرێمن، وتیشی "ئەو شەهیدانە هەموو ئیمتیازاتی دامەزراوەی شەهیدانی عیراق دەیانگرێتەوە، تەنها گواستنەوەی مووچەکەیان نەبێت".

مانگى رابردوو مووچەی خانەنشینانی مەدەنی هەرێمی کوردستان هاوتای عیراق كرا و بڕیارە بەم نزیكانە مووچەی خانەنشینانی سەربازیش هاوتا بكرێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan