ئابووری
سبهینێ چەکی گەنمی ئهم جووتیارانه دابهشدهكرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
سبهینێ پێنجشهممه، دابەشکردنی چەکی گەنمی جووتیاران له ههردوو سایلۆی هەولێر و قوشتەپە دەستپێدهكات و داواش لهو جووتیارانه دهكرێت، خۆیان یان وارسەکانیان ئامادە بن".
لە راگەیەندراوێکدا سایلۆی هەولێر، ئاگاداری جووتیاران دەکاتەوە کە سبەینێ پێنجشەممە 19ی ئەیلوولى 2024، دەستدەکەن بە دابەشکردنی چەکی گەنمی جووتیاران.
راشیگهیاندووه "سبەینێ لە سایلۆی هەولێر چەکی جووتیاران لە زنجیرەی 745 تاوەکو 950 دابەشدەکرێت بەسەر ئەو جووتیارانەدا کە پێشتر گەنمەکانیان رادەستی سایلۆی هەولێر کردبوو".
سایلۆی قوشتەپەش، ههر سبهینێى دیاریكردووه بۆ دابهشكردنى چەکی گەنمی ئەو جووتیارانەى کە گەنمیان رادەستی سایلۆی قوشتەپە کردووە و دهڵێت "بە زنجیرەی 24 دەستپێدەکات تاوەکو 200".
سایلۆكه دهشڵێت "لە کاتژمێر 9:00ی بەیانی تاوەکو 2:00 دوانیوەڕۆ چەک دابەشدەکرێت، و دەتوانن پارەکانیان لە بانکی بەحرکە وەربگرن".
سایلۆی قوشتەپە، روونیشیكردووهتهوه "ئەو کەسەی چەکی بەناوە، دەبێت خۆی ئامادە بێت یاخوود بریکارنامەکەی ئامادە بێت، ئەگەر خاوەن چەک وەفاتی کردبێت، دەبێت وارسەکەی دابەشنامەی یاسایی بهێنێت لەگەڵ بریکارنامەی گشت وارسەکان".
پ ح ع
بیروڕا



