ئابووری

سێ پرۆژه‌ى كاره‌با بۆ پێنجوێن جێبه‌جێ كران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ پرۆژه‌ى كاره‌با بۆ پێنجوێن جێبه‌جێ كران

مه‌ودا میدیا-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیی كاره‌باى سلێمانى سێ پرۆژه‌ى كاره‌باى له‌ سنورى قه‌زاى پێنجوێن جێبه‌جێكرد.

ئەندازیار ئەنوەر حه‌مەسعید، بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی رایگه‌یاند "سێ پرۆژەی گرنکی کارەبا کرایەوە کە بریتین لە پرۆژەی نۆژەنکردنەوەی تۆڕی رووناکی شەقامی سەره‌کی قەزای پێنجوێن به‌ بڕی 200 ملیۆن دینار".

هه‌روه‌ها "دوو پرۆژەکەی دیکە لە هێڵی بەستنەوەی وێستگەی 132 کەی ڤی پێنجوێن بە وێستگەی 33 کەی ڤی پێنجوێن و  هێڵی بەستنەوەی وێستگەی 33 کەی ڤی پێنجوێن بە هێڵی 33 کەی سەرسوراو  کە لەسەر بودجەی داهاتی کارەبا بەبڕی 3 ملیارو 800ملیۆن دینار لەلایەن کۆمپانیای شاندز جێبەجێ کراوە".

ع
Qaiwan
Qaiwan