ئابووری

بانكى ناوه‌ندیی 48 ملیار دۆلارى خستووه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


بانكى ناوه‌ندیی 48 ملیار دۆلارى خستووه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌

مه‌ودا میدیا-

بانكى ناوه‌ندیی عیراق بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ماوه‌ى ئه‌مساڵدا له‌ رێگه‌ى سه‌كۆى ئه‌لیكترۆنى بۆ فرۆشتنى دۆلار، 48 ملیار دۆلار خراوه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌ به‌ نرخى فه‌رمى.

به‌پێى راگه‌یه‌ندراوێكى بانكی ناوه‌ندیی عیراق "له‌ ‌حه‌وت مانگی سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ، بڕی 47 ملیار و 985 ملیۆن دۆلار له‌ رێگه‌ى سه‌كۆى ئه‌لیكترۆنى بۆ فرۆشتنى دۆلار به‌ نرخى فه‌رمى بانك خراوه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "له‌ كۆى ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ 46 ملیار و 374 ملیۆن دۆلاری له‌ ئاڵوگۆڕی ده‌ره‌كی بووه‌ و ملیارێك و 611 ملیۆن دۆلاریش به‌ كاش خراوه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌".

هه‌روه‌ها "به‌راورد به‌ حه‌وت مانگی سه‌ره‌تای ساڵی رابردوو، رێژه‌ی ئاڵوگۆڕی ده‌ره‌كی 10.92% زیادیكردووه‌".

ئه‌و بڕه‌ى بانكى ناوه‌ندیی عیراق خستوویه‌تییه‌وه‌ بازاڕه‌وه‌ كاریگه‌ریی ئه‌وتۆى نه‌بووه‌ له‌سه‌ر نرخى دۆلار به‌و پێیه‌ ئێستا 100 دۆلار له‌ بازاڕ به‌ نزیكى 142 هه‌زار دینار ده‌ستى هاوڵاتیی ده‌كه‌وێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan