کوردستانی

مه‌سرور بارزانى: كێشه‌ى ئێمه‌ ته‌نها مووچه‌ نییه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


مه‌سرور بارزانى: كێشه‌ى ئێمه‌ ته‌نها مووچه‌ نییه‌

مه‌ودا میدیا-

سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان رایگه‌یاند، كێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا تەنها مووچە نییە، بەڵكو ناحەزان ویستوویانە بە پرسی مووچە سەرقاڵمان بكەن.

مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى جكومه‌ت رایگه‌یاند "مووچە مافێكی سەرەتایی خەڵكی هەرێمی كوردستانە وەك هەر كەسێكی تر مووچەكەی وەربگرێت، منەتی تێدا نییە و كەسیش خێرمان پێ ناكات، مافی ئێمە زۆر لەم پرسە زیاترە".

وتیشى "راستە دوای رووخانی رژێمی بەعسی پێشوو، لاپەرەیەكی نوێمان كردووەتەوە و هیوایەكی زۆرمان هەبوو كە دیموكراسییەت و فیدراڵییەت مافە دەستوورییەكانی خەڵكی هەرێمی كوردستان دەستەبەر دەكات، بەڵام بەداخەوە مافە دەستوورییەكانمان پێشێل كران".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "كێشه‌ى ئێمه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا ته‌نها مووچه‌ نییه‌، به‌ڵكو ناحه‌زان ده‌یانه‌وێت سه‌رقاڵمان بكه‌ن به‌و بابه‌ته‌وه‌".

ع
Qaiwan
Qaiwan