ئابووری
له سه‌نته‌رى شارى سلێمانى نه‌وتى سپى دابه‌شده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له چه‌ند رۆژى داهاتوو دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى به‌سه‌ر هاوڵاتییانى شارى سلێمانى ده‌ستپێده‌كات و له مه‌ڵبه‌ندى یه‌كه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
تەها جەمال، لێپرسراوی لیژنەی دابەشكردنی نەوت لە پارێزگای سلێمانی لەبەریوەبەرایەتی نەوت و كانزاكانی سلێمانی راگەیاند "بەمنزیكانە دابەشكردنی نەوت دەگاتە سەنتەری شاری سلێمانی بۆ هەر ماڵێك وەك ساڵانی رابردوو 200 لیتر دەبێت، نرخەكەشی بۆ هەر بەرملێك 104 هەزار دینار دەبێت".
وتیشی "ئەو نەوتەی تا ئێستا دابەش دەكرێت نەوتی وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێمە، به‌غدا نه‌وتى بۆ نهناردوین".
دابه‌شكردنى نه‌وت له‌ناو شارى سلێمانى به‌پێى مهڵبهندهكانه كه جیاكراوه‌ته‌وه، سه‌ره‌تاى دابه‌شكردنیش له مه‌ڵبه‌ندى یه‌ك ده‌بێت.
ع
بیروڕا



