کوردستانی
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د ستایشى رۆڵى ئێران ده‌كات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
شاندێكى ئه‌منى عیراق به سه‌رۆكایه‌تیی قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكارى ئاسایشى نیشتمانیی عیراق له ئێرانه و له‌و سه‌ردانه‌شدا، رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌شداربووه.
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كى فراوان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده و سوپاسالارى سوپاى پاسدارانى ئێران رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ستایشى رۆڵى ئێرانى كردووه بۆ هه‌رێمى كوردستان.
باسى له‌وه‌شكردووه " حکومەتى هه‌رێم بەدواداچوونی بۆ جێبەجێکردنی رێککەوتنی ئەمنیی نێوان دوو وڵات لە نێویاندا چەکداماڵینی گروپە چەکدارەکانی دژە شۆڕش لە باکوری عیراق کردەوە".
رێبه‌ر ئه‌حمه‌د له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا كه سەید عەبدولڕەحیم موسەوی، سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئاماده‌بووه وتویه‌تى "رێگه ناده‌ین خاکی هه‌رێم به‌كاربهێنرێت دژى ئێران".
غ
بیروڕا



