کوردستانی

نهێنی ئەو بۆنە دۆزرایەوە کە هاوڵاتییانی شارێکی هەرێمی هەراسان کردووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نهێنی ئەو بۆنە دۆزرایەوە کە هاوڵاتییانی شارێکی هەرێمی هەراسان کردووە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ماوەی چەند رۆژێکی بۆنێکی ناخۆش هاوڵاتییانی شاری هەولێری هەراسانکردووە دوای ئاگادارکردنەوەی قائیمقامی ئەو شارە لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ دۆزینەوەی هۆکاری ئەو بۆنە ناخۆشە و ئەمڕۆ لیژنەکە توانی هۆکاری بۆنە ناخۆشەکە بدۆزێتەوە کە چەند پاڵاوگەیەک بوون.

نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ماوەی چەند رۆژی رابردوو دانیشتووانی شاری هەولێر هەستییان بە بۆنێکی ناخۆش کرد، بۆیە ئێمەش لە قائیمقامیەت لیژنەیەکمان پێکهێنا بۆ بەدواداچوون و دۆزینەوەی سەرچاوەی ئەو بۆنە ناخۆشە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ماوەی سێ رۆژە بە هاوكاری هێزەکانی پۆلیسی قائیمقامیەت و زێرەڤانی 17 پاڵاوگەیان داخست کە سەرچاوەی ئەو بۆنە ناخۆشە بوون، چونکە دوای داخستنی ئەو پاڵاوگانە بۆنەکە نەماوە".

قائیمقامی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو "ئێمە هەر بەردەوام دەبین لە بەدواداچون و چاودێریکردن بۆ ئەوەی دڵنیابن، کە بۆنەکە نەماوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان