کوردستانی

لە سلێمانی بایكۆتی دەوام راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سلێمانی بایكۆتی دەوام راگەیەندرا

مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و تەواوی فەرمانبەران و كارمەندان و ئەفسەرانی هاتووچۆ بایكۆتی دەوامیان كرد.

لە دژی دواكەوتنی مووچەكانیان، تەواوی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كرد و ئامادەنەبوون ئیشوكاری هاوڵاتیان رایی بكەن.

كاروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "بەڕێوەبەرایەتییەكە بایكۆتی دەوامی كردووە و نازانین ئایا بەردەوام دەبێ یان هەر ئەمڕۆ دەبێت".

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو بەشێك لە فەرمانگەكان و بەتایبەتیش كارمەندانی تەندروستی بایكۆتی دەوامیان كردووە وەك هەڵوێستێك دژی دواكەوتنی مووچەكانیان.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان