کوردستانی

حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار لەسەر خەرجکردنی بڕە پارەیەک دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیار لەسەر خەرجکردنی بڕە پارەیەک دەدات
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

بەبڕیاری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕی 150 ملیۆن دینار تەرخان دەکرێت بۆ دابینکردنی پێداویستی پزیشکی بۆ قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆرۆنا، قائیمقامی قەزاکەش رایدەگەنێت  تاوەکو ئێستا هیچ شتێک بە فەرمی بە ئەوان نوتراوە.

د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "لەسەر بڕیاری مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 150 ملیۆن دینار تەرخانکرا بۆ دابینکردنی پێداویستی پزیشکی بۆ قەزای پێنجوێن بۆ کۆنترۆڵکردنی نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19".

هەروەها زانا عەبدولڕەحمان، قائیمقامی قەزای پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "بەپێی ئەو نوسراوەی کراوە ئەو پارەیە بۆ دابینکردنی کەرەستە و پێداویشتییە پزیشکییەکانە بۆ نەخۆشخانەی کۆرۆنا لە پێنجوێن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێک بە فەرمی بە ئێمە نوتراوە".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان