کوردستانی

بڕیار لەسەر نوێژی هەینی سبەینێ درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیار لەسەر نوێژی هەینی سبەینێ درا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

هەرچەندە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەشێوەیەکی مەترسیدار لە شاری سلێمانی بڵاوبووەتەوە، بەڵام ئەنجامدانی نوێژی هەینی و تێکەڵاوی هاوڵاتییان بەردەوامی هەیە.

عەتا پێنجوێنی، جێگری لقی سلێمانیی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەی هەینی نوێژی هەینی لە مزگەوتەکانی شاری سلێمانی ئەنجام دەدرێت، بەڵام لە شاری هەولێر نوێژی هەینی ئەنجام نادرێت".

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو "تەنها هەندێک مزگەوت نەبێت نوێژی هەینیان تێدا ئەنجام نادرێت ئەویش تاک لایەنە خۆیان دایانخستووە، لەبەر هەندێک بەرکەوتەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە لە مزگەوتەکەدا هەبووە".

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی دواین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان 3045 کەس تووشی کۆرۆنا بوون لەو ژمارەیەش 1217 کەسیان چاکبوونەتەوە و 89 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان