کوردستانی

فەرماندەی پۆلیسی شارێكی كوردستان تووشی كۆرۆنا بووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 فەرماندەی پۆلیسی شارێكی كوردستان تووشی كۆرۆنا بووە
مەودا میدیا-

سەرچاوەیەكی ناوخۆیی لە كەركوك ئاشكرایكردووە، فەرماندەی پۆلیسی پارێزگای كەركوك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووە.

ئەو سەرچاوەیە بە شەفەق نیوزی راگەیاندووە"دوای ئەوەی لە پارێزگای سلێمانی پشكنین بۆ عەلی كەمال فەرماندەی پۆلیسی كەركوك كراوە، دەركەوتووە هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنایە، بەڵام لەبارەی باری تەندروستی فەرماندەی پۆلیسی كەركوكەوە سەرچاوەكە هیچ زانیارییەكی نەخستووەتەڕوو".

لە پارێزگای كەركوك بەپێی ئاماری تەندروستی ئەو شارە، تا ئێستا 309 كەس تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 150 كەس چاكبوونەتەوە و 11 كەسیش گیانیان لەدەستداوە."

بەپێی وتەی هۆشیار قەرەداغی بۆ شەفەق نیوز، توشبووانی كۆرۆنا لەناو هێزە ئەمنیەكان و بەرپرسانی كەركوك رووی لە زیادبوون كردووە، لەوانەش پێنج ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك هەڵگری ڤایرۆسەكەن.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان