کوردستانی

راگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان-ەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


راگەیەندراوێک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان-ەوە
مەودا میدیا-

بەهۆی بۆردوومانی تورکیا لە سنووری شیلادزێ و کانی ماسێ پێنج هاونیشتمانی شەهیدبوون، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات.

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "بەدڵگرانى و نیگەرانیەکى زۆرەوە چاودێرى رووداوەکانى ئەمڕۆو چەند رۆژى رابردووى ناوچە سنووریەکان دەکەین، کە بووه هۆی گه ياندنى زیانى گیانی و ماددى بەهاوڵاتییانی سڤیل و گوندنشینانى ئەو ناوچانە".

ئاماژەی بەوەشکرد "حكومەتى هه ريمى كوردستان سەرکۆنەی شەهیدکردن و زیان گەیاندن بەهاووڵاتییان دەکات لەلایەن هەر لایەنێک و بەهەر هۆکارێک بێت، هەروەها داوا لە کۆماری تورکیا دەکەین ڕێز له سه روه رى خاك و نيشتيمانمان بگرێت و پەکەکەش پێویستە ئەو ناوچانە چۆڵ بکات تا چیتر نەبنە هۆکار بۆ دروستکردنى پشێوى لە ناوچە سنووریەکانى هەرێمى کوردستان". 

ئەوەشی خستەڕوو "حکومەتى هەرێمى کوردستان خوازیارى پەیوەندیى دۆستانەیە لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ و نایەوێت لەناو خاکى هەرێمى کوردستان هێرش بکرێتە سەر هیچ وڵاتێک، هەروەها لێرەوە پرسەو سەرەخۆشی لە کەس وکاری قوربانیان دەکەین و هیواى چاکبونەوەش بۆ برینداران دەخوازین".
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان