کوردستانی

حەوت هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی بە خاكدەسپێردرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


حەوت هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سلێمانی بە خاكدەسپێردرێن

مەودا میدیا-

سەرپەرشتیاری تیمی ناشتنی مردووانی كۆرۆنا رایدەگەیەنێت، تا ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە لە سلێمانی حەوت هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان لە دەستداوە و دەستمان كردووە بە خاكسپاردنیان لە گۆڕستانی تایبەتی مردووانی كۆرۆنا لە سلێمانی.

عەبدوڵا ئەحمەد، سەرپەرشتیاری تیمی ناشتنی مردووانی كۆرۆنا بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ لە سلێمانی حەوت هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە گیانیان لە دەستداوە".

ئاماژەی بەوەشكرد "ئەوانەی ئەمڕۆ گیانیان لە دەستداوە، دانیشتوی ناوشاری سلێمانی و سەنگاو و پیرەمەگرون و سەیدسادقن".

داواشی كرد هاوڵاتیان تا دەتوانن خۆیان بپارێزن چونكە كۆرۆنا گەیشتوەتە هەموو شارو شارۆچكەكان و تەنها خۆپارێزی چارەسەرە.
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان