جیهانی

میسر: پشتیوانی عیراق دەكەین لە بەرەنگاربوونەوەی هێرشەكانی توركیا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 میسر: پشتیوانی عیراق دەكەین لە بەرەنگاربوونەوەی هێرشەكانی توركیا
مەودا میدیا- سەركۆ جەمال

میسر ئیدانەی هێرشە بەردەوامەكانی توركیا بۆ سەر سەروەری عیراق دەكات، ئەو وڵاتەشی بە هۆكاری ناسەقامگیری ناوچەكە ناوبردووە.

وەزارەتی دەرەوەی میسر، لە بەیاننامەیەكدا بەردەوامی هێرشەكانی توركیای بۆ سەر خاكی عیراق ئیدانەكردووە بەبیانووی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی توركیا، ئاماژەی بەوەشكردووە بەردەوامیدان بەو هێرشانە رەتكراوەیە و ئاشتی و ئاسایشی هەرێمایەتی زیاتر دەخاتە مەترسییەوە.

وەزارەتی دەرەوەی میسر ئەوەشی خستووەتەڕوو" پشتیوانی تەواوی عیراق و گەلەكەی دەكەن لە بەرەنگاربوونەوەی ئەو هێرشانەی توركیا، داواشی كردووە سەرجەم لایەنەكان رێز لە سەروەری عیراق بە كردەوە و وتەش بگرن.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان