جیهانی

دەمیرتاش لە زیندانەوە هۆشداری دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەمیرتاش لە زیندانەوە هۆشداری دەدات
مەودا میدیا-

هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان ناسراو بە هەدەپە لە بارەی هەڵبژاردنەكانی توركیاوە رایگەیاند، پارتی دەسەڵاتدار بە دانانی پارێزەری خۆیان لەسەر سندوقەكانی دەنگدان، ئاسایشی هەڵبژاردنەكان دەخەنە مەترسییەوە.

سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پارتی دیموكراتی گەلان هەدەپە لە زیندانی ئەدرنەوە رایگەیاند "بوونی دەسەڵاتی دادوەری و یاسادانان لەدەستی كەسێكدا و ئەو گەڵاڵەیەی كە لە پەرلەمانەوە كراوە بە ویستی پارتی دەسەڵاتدار، باش نییە و كاریگەری خراپی لەسەر هەڵبژاردنەكان دەبێت".

وتوشیەتی "دانانی پارێزەران بۆ سەر سندوقەكانی دەنگدان و كۆنترۆڵكردنیان لە لایەن پارێزەرانی نزیك لە پارتی دەسەڵاتدار كە مەبەست لێی پارتی داد و گەشەپێدانی رەجەب تەیب ئەردۆغانە، ئاسایشی هەڵبژاردنەكان دەخەنە مەترسییەوە".

باسی لەوەشكردووە "ئەو دەسەڵاتەی ئێستا كاتییەو یاساكەش دوای چونی پارتی داد و گەشەپێدان دەگۆڕدرێت".

ه،ع
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان