جیهانی

موفتی موسوڵمانانی رووسیا داوا دەكات بۆ بەگژداچوونەوەی كۆرۆنا نوێژ بكرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


موفتی موسوڵمانانی رووسیا داوا دەكات بۆ بەگژداچوونەوەی كۆرۆنا نوێژ بكرێت
مەودا میدیا-

سەرۆكی موفتییەكانی موسوڵمانانی رووسیا داوا دەكات موسوڵمانان بۆ بەگژداچوونەوەی كۆرۆنا نوێژ و كاری چاكە ئەنجام بدەن.

بەپێی هەواڵێكی ئاژانسی نۆڤۆستی رووسی، راوی عەینەدین، سەرۆكی ئەنجومەنی موفتیەكانی موسوڵمانانی رووسیا، لە پەیامێكدا كە لەپێگەی ئەنجومەنەكە بڵاویكردووەتەوە، دەڵێت"داوا دەكەم موسوڵمانان نوێژ و كاری چاكە ئەنجام بدەن تا بەسەر ئەم ڤایرۆسەدا زاڵ ببین، لە داهاتووشدا ئەگەر تواناتان هەبوو فەریزەی حەج ئەنجام بدەن".

ئەو موفتییە دەشڵێت"هەرچەندە موسوڵمانان لە رابردوودا لەم مانگەی ساڵدا حەجیان ئەنجام دەدا، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئەمساڵ حەج تەنها بۆ موسوڵمانانی سعودیەیە، ئەویش لەبەر رێكارەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا، دەكرێت موسوڵمانان لەجیاتی حەج كاری چاكە و نوێژی زیاتر ئەنجام بدەن و هەوڵبدەن رۆژووی زیاتر بگرن".

س.ج

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی


News

ژەنگی مێژوو

لەلایەن نەرمین عوسمان