کوردستانی

رێگه‌یه‌كى تر به‌ربه‌ست ده‌كرێت"ئاگاداربن"

مەودا میدیا - سلێمانی |


رێگه‌یه‌كى تر به‌ربه‌ست ده‌كرێت"ئاگاداربن"

مه‌ودا میدیا-

هاتوچۆی گەرمیان له‌ ئاگادارییه‌كدا بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان، ده‌ڵێت "بەهۆی چاکسازیکردنه‌وه‌، رێگەی مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان بەربەستکراوە و  بۆ هاتوچۆکردن دەتوانن رێگەی گوندی سەوبڵاخ بەکاربهێنن".

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان  له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا رایده‌گه‌یه‌نێت "بەهۆی چاکسازیکردن لە رێگەی ساڵەح ئاغا بۆ مەرزی نێودەوڵەتیی پەروێزخان رێگەکە لە ناو ساڵەح ئاغا بۆ بان راستای داخراوە".

روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ "شۆفێران و هاوڵاتییان دەتوانن رێگەی گوندی سەوبڵاخ بەکاربهێنن بۆ هاتوچۆکردن تاوەکو رێگەکە دەکرێتەوە".

پ ح ع
Qaiwan
Qaiwan