کوردستانی

كۆڵبه‌رێكى گه‌نج كوژرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆڵبه‌رێكى گه‌نج كوژرا

مه‌ودا میدیا-

کۆڵبەرێکی کورد بە ناوی هەژیر مەحموودپوور، خەڵکی گوندی پوینە و دانیشتوووی شاری جوانڕۆ، بە تەقەی سوپاى پاسداران لە سنووری نەوسوود كوژرا.

رێكخراوى مافى مرۆڤى هه‌نگاو بڵاویكرده‌وه‌ "ئەو کۆڵبەرە تەمەن 27 ساڵە، نیوەشەوی رابردوو له‌كاتى كۆڵبردن، سوپاى پاسداران ته‌قه‌یان لێكردووه‌".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "سه‌ره‌تا به‌ سەختی بریندار کراوه‌ و بە هۆی سەختی برینەکه‌یەوە لە نەخۆشخانەی قودسی پاوە گیانی لەدەست داوه‌".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو "بە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوه‌خت تەقە لەو کۆڵبەرە کراوه‌".

ع،ه
Qaiwan
Qaiwan