کوردستانی
ره‌شه‌باكه‌ى ئه‌م ئێواره‌یه تاوه‌رێكى گه‌وره‌ى كاره‌باى خستووه
مەودا میدیا - سلێمانی |
مه‌ودا میدیا-
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، ره‌شه‌بایه‌كى به‌هێزى سنورى سلێمانى و شاره‌زوورى گرته‌وه و به‌هۆیه‌وه زیانى به تاوه‌ره‌كانى كاره‌با گه‌یاندووه.
ئەندازیار سامان سابیر، بەڕێوەبەری گواستنەوەی وزەی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "به‌هۆى ئه‌و ره‌شه‌بایه‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، زیان به تۆڕه‌كانى كاره‌با و تاوه‌ره‌كان گه‌یشتووه و چه‌ند تاوه‌رێكى كاره‌با خستووه".
باسى له‌وه‌شكرد "له سنورى شاره‌زوور و سه‌یدسادق چه‌ند تاوه‌رێك كه‌وتوون به‌ڵام ئەو کێشەیە نەبووه‌تە هۆی بڕینی كارەبای ناوچه‌كه".
وتیشى "سبەینێ تیمەکانی بەشی چاکسازیی هێڵەکانی بەڕێوەبەراییەتیمان دەچنە ناوچەکە بۆ کۆکردنەوەی تەلەکان و لە ئایندەشدا بەرنامەی چارەسەرکردنی کێشەکە دادەنێن".
ع،ه
بیروڕا


