کوردستانی
خوێندکارێکی قۆناغی 12ی ئامادەیی لەکاتی مەلەکردندا خنکا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێکی تەمەن 20 ساڵ کە خوێندکاری قۆناغی 12 ئامادەیی بووە لەکاتی مەلەکردندا لە دەریاچەی دوکاندا خنکا، قایمقامییەتی قەزای دوکانیش رایدەگەیەنێت ئەمساڵ ئەمە یەکەمین ڕووداوی خنکانە لە ئاوی دوکاندا.
قایمقامییەتی قەزای دوکان لە راگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد "دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێک لە کاتی مەلەکردندا لە دەریاچەی دوکاندا خنکا، ئەو گەنجە خوێندکاری قۆناغی دوانزە بووەو تەمەنی 20 ساڵە و خەڵکی گوندی چاڵاوای دۆڵی جافایەتییە".

ئاماژە بەوەشکراوە "دوای رووداوەکەش تیمی مەلەوانی دوکان و ئاسایش و پۆلیسی فریاکەوتن دەچنە شوێنی ڕوداوەکەو تەرمەکەشی لە لایەن تیمی مەلەوانی دوکانەوە دەرهێنراوەتەوە".
س.س
بیروڕا