کوردستانی

ساڵی رابردوو نزیکەی 10 هەزار حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ تۆمارکراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ساڵی رابردوو نزیکەی 10 هەزار حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ تۆمارکراوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/1/8، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەرگریی شارستانی هەرێم، ئاماری کاروچالاکیی و رووداوەکانی ساڵی رابردووی له‌ سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بڵاوکردەوە.

سەرکەوت کاڕەش، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بەرگریی شارستانیی هەرێم رایگەیاند "ساڵی رابردوو نۆ هه‌زار و 904 حاڵه‌تی ئاگركه‌وتنه‌وه‌ تۆمارکراوە، كه‌ چوار هه‌زار و 755 حاڵه‌تیان سووتانی پوش و پاوان بوون، 594 ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیانیش سووتاون".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد " ساڵی رابردوو، 48 حاڵه‌تی گیان له‌ده‌ستدان و 94 حاڵه‌تی خنكان له‌ناو ئاودا تۆماركراون، هەروەها 478 هاوڵاتیش رزگاركراون".

ئەوەشی خستەڕوو "ساڵی 2024، چەندین ئۆتۆمبێلی ئاگرکوژێنەوە لەگەڵ جلوبەرگ و کەلوپەلی پێداویستیی بەسەر بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرگریی شارستانی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابەشکراوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan