کوردستانی
تورکیا تاوانی کۆمەڵکوژیی ئەنجامدا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 2025/1/8، سوپای تورکیا لە رێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هاوڵاتییانی مەدەنی لە رۆژئاوای کوردستان کردەوە ئامانج.
مێرخاس عەفرینی، رۆژنامەنووس لە رۆژئاوای کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "تورکیا کاروانی هاوڵاتییانی مەدەنی کۆبانیی کردووەتە ئامانج".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە بۆردومانەکەدا چوار هاوڵاتیی شەهیدبوون و حەوت هاوڵاتیی تر برینداربوون کە سەرجەمیان دانیشتووی سنووری کۆبانین".
ئەوەشی خستەڕوو "هاوڵاتییانی مەدەنی بۆ پشتیوانی هێزەکانی سوریای دیموکرات بەرەو بەندوای تشرین بەڕێکەوتوون".
ب ح
ب ح
بیروڕا