کوردستانی

خشته‌ی مووچه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ئاماده‌ ده‌كرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


خشته‌ی مووچه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنی ئاماده‌ ده‌كرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە 8-1-2025, ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە و پرسی مووچەی مانگی 12ی ساڵی رابردوو و مانگی یەکی ئەمساڵی یەک تاوتوێکرد، راگەیەندرواێکی بڵاوکردەوە

ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند "بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە تایبەت بووە بە سەردانی مەسرور بارزانی بۆ تورکیا و کۆبوونەوەکانی لەگەڵ ئەردۆغان و بەرپرسانی تری ئەو وڵاتە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران زانیاری لەبارەی بارودۆخی دارایيی ساڵی 2024 خستووەتەڕوو، کە بەغدا پابەند نەبوو بە خەرجکردنی تەواوی مووچە، کە لە کۆی تەرخانکراوی هەرێم بۆ مووچە بەپێی خشتەکان، لە بودجەی فیدراڵ کە بڕی (11) ترلیۆن و (576) ملیار دینارە، بەڵام بەغدا تەنها بڕی (10) ترلیۆن و (752) ملیار دیناری خەرجکردووە"

ئەوەشی خستەڕوو "حکومەتی هەرێم لە داهاتی ناوخۆی خۆی، 960 ملیار دیناری خەرجکردووە بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە".

باسی لەوەشکردووە "ژمارەی کەسیی بێهاوتای پرۆسەی تۆماری بایۆمەتری مووچەخۆرانی هەرێم و ناردنی گشت زانیارییە داواکراوەکان ئاڕاستەی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی فیدراڵ کراوە ، بەم هەنگاوەش، کۆتایی بە بیانووی حکومەتی فیدڕاڵ دێت".

وتیشی "لە سەرەتای ساڵی 2025ەوە خشتەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بە شێوەی ئەلکترۆنی ئامادە دەکرێت و بەبێ کەموکوڕی ئاراستەی وەزارەتی دارایی عیراق دەکرێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan