ئابووری
تا ئێستا نه‌وتى سپى بۆ شاره‌كان نه‌نێردراوه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
هه‌رچه‌نده بڕیاربوو پێش وه‌رزى باران بارین، ده‌ست به‌دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى بكرێت به‌سه‌ر هاوڵاتییان، به‌ڵام تا ئێستا وه‌زاره‌تى سامانه‌سروشتییه‌كانى هه‌رێم نه‌وتى سپى بۆ شاره‌كان نه‌ناردووه.
به‌پێى به‌دواداچوونه‌كانى مه‌ودا میدیا "وه‌زاره‌تى سامانه‌سروشتییه‌كان هیچ بڕێكى نه‌وتى سپى بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى نه‌وت و كانزاكانى شاره‌كان نه‌ناردووه بۆ دابه‌شكردن به‌تایبه‌ت بۆ شارى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه‌و ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى".
به‌هۆى ئه‌وه‌ى هیچ ئاماده‌كارییه‌كیش نه‌كراوه بۆ دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى ماڵان، نرخى یه‌ك به‌رمیل نه‌وتى سپى له بازاڕه‌كان بۆ 150 هه‌زار دینار گرانبووه‌و له هه‌فته‌ى داهاتووه‌وه ئه‌گه‌رى گرانبوونى زیاتره".
ئارام عوسمان، نه‌وتفرۆش به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "له سنورى سلێمانى و هه‌تا هه‌ڵه‌بجه‌ش هیچ ئاماده‌كارییه‌ك نه‌كراوه و بگره نه‌وتى سپیش بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكان نه‌نێردراوه بۆ ئه‌وه‌ى له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌ست به‌دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى بكرێت به‌سه‌ر هاوڵاتییان".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "چه‌ند دابه‌شكردنى نه‌وتى سپى دوابكه‌وێت، له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هاوڵاتییان نییه و نرخه‌كه‌شى گرانتر ده‌بێت".
شایه‌نى باسه، ئه‌و نه‌وته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم دابه‌شى ده‌كات، نرخه‌كه‌ى 104 هه‌زار دیناره بۆ هه‌ر به‌رمیلێك به‌شێك له هاوڵاتییان به‌هۆى گرانى نرخه‌كه‌ى وه‌ریناگرن و چاوه‌ڕێى ئه‌وه‌ى به‌غدا ده‌كه‌ن كه به 60 هه‌زار دینار دابه‌ش ده‌كرێت.
ع
بیروڕا



