ئابووری
له كانێكى زێڕى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان به‌رهه‌مهێنانى زێڕ به‌رزده‌كرێته‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
له یه‌كێك له‌ناوچه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان گه‌وره‌ترین كانى زێڕ دۆزراوه‌ته‌وه و به‌رهه‌مهێنانى زێڕیش بۆ دوو هێنده به‌رزده‌كرێته‌وه له‌و كانه.
محه‌مه‌د میرزایی، نوێنه‌ری ناوچه‌ی هه‌وشاری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له په‌رله‌مانی ئێران رایگه‌یاند "پرۆسه‌ی ده‌رهێنانی زێڕ له كانگاى زێڕی زه‌رشۆران زیادیكردووه، بۆ په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌كه پێویستیان به 13 تریلیۆن تمه‌ن وه‌به‌رهێنان هه‌یه و به فه‌رمانی وه‌زیری پیشه‌سازی و كانزاكان، ته‌نده‌رین بۆ په‌ره‌پێدانی قۆناغی دووه‌می پڕۆژه‌كه ده‌كرێت و به وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌سپێردرێت".
باسى له‌وه‌شكرد "جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی كانگاكه دوو ساڵ و نیو ده‌خایه‌نێت، ده‌بێته هۆی ره‌خساندنی 500 هه‌لی نوێی كار و له هه‌مان كاتدا توانای به‌رهه‌مهێنانی زێڕ له كانگاكه بۆ دوو هێنده به‌رزده‌كرێته‌وه".
كانى زێڕی زه‌رشۆران به گه‌وره‌ترین كانی زێڕ له ئاستی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێت، كانه‌كه چه‌ندان ساڵه زێڕی لێ به‌رهه‌م ده‌هێنرێت كه كه‌وتووه‌ته نزیك ناوچه‌ی تیكاب له پارێزگای ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ساڵی رابردوو له به‌رهه‌مهێناندا ژماره‌ی پێوانه‌یی شكاند.
ع
بیروڕا



