کوردستانی

ساڵح موسلم: توركیا رێگه‌ى نه‌دا له‌ پاریس رێككه‌وتن بكه‌ین

مەودا میدیا - سلێمانی |


ساڵح موسلم: توركیا رێگه‌ى نه‌دا له‌ پاریس رێككه‌وتن بكه‌ین

مه‌ودا میدیا-

ئەندامی ئەنجومەنی هاوسەرۆکایەتی پەیەده‌ رایگه‌یاند، حکومەتی راگوزەر خاوەن پلانی جیاوازە، لەبەر ئەوەی لەگەڵ ئەو هێزانەی هێناویانەتە سەر دەسەڵات لەسەر هەندێک پلانی جیاواز رێککەوتوون، ده‌شڵێت، ئامانجیان ئەوەیە ئێمە بەشداریی حکومەتی کاتی بکەن، مەبەستیان بەهێزکردنی حکومەتی راگوزەرە. 

ساڵح موسلیم، ئەندامی ئەنجومەنی هاوسەرۆکایەتی پەیەده‌ به‌ ئاژانسى فوڕاتى راگه‌یاند "بە دڵنیاییەوە دەیانەوێت بە هەر شێوازێک بێت ئێمەش لەگەڵیان بین، دەڵێن دەستبەرداری چەکەکانتان بن، بچنە ناو سوپاوە، بچنە ناو دەوڵەتەوە، بەو شێوەیە فشار دەخەنە سەرمان".

وتیشى "لەگەڵ دەوڵەتی تورکیا ئامانجی خۆیان هەیە بۆیە لە گەڵیان هاوڕان، تورکیاش ئەمە وەک ئامرازێکی فشار لە دژی ئێمە بەکاردەهێنێت، بەردەوام لەڕێگەی تورکیاوە فشار دەخەنە سەرمان، هەوڵدەدەن فریومان بدەن، بەڵام ئەمە روونادات چونکە ئێمە سیستەمێکمان هەیە".

ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "پرسی گاز و نەوت، بەشێكی تری لە كێشەكان، لە دێرەزوریش کێڵگەی نەوتی هەیە، هەوڵدەدەن دەستی بەسەردا بگرن،  دیسان لەوێیش فشار دەخەنە سەرمان، بێگومان ئەمه‌ریکا و وڵاتانی دیکە ئەمە دەبینن و لە بەرامبەر ئەم دۆخەدا بێدەنگن، چونکە تورکیا بەشێکی فشارەکانە".

روونى كرده‌وه‌ "لە پاریس رێککەوتن دەکرا لە ژێر چاودێری هێزە جیهانیەکان، ئەمه‌ریکا، فەرەنسا و بەریتانیا بەشدار دەبوون، بەڵام ئەمەیان قبوڵ نەکرد، له‌وێش فشاری تورکیا لە ئارادا بوو، چونکە کێشەکە دەبووە کێشەیەکی جیهانیی، بۆیە ئەوان قبوڵیان نەکرد، کێشەیان دروستکرد".

ع
Qaiwan
Qaiwan