کوردستانی
سه‌رما به‌ڕێوه‌یه و لە ناوچە شاخاوییەکان سارد دەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
كه‌شناسێك رایگه‌یاند، له رۆژانى داهاتوو، بارسته هه‌وایه‌كى سارد هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه و له ناوچه شاخاوییه‌كان زۆر سارد ده‌كات.
محەمەد کەلاری، شارەزای کەشناسی به مه‌ودا میدیاى رایگەیاند "پێشبینی دەکرێت لە 10ی ئەم مانگەوە بارستە هەوایەکی سارد تەواوی ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوەو به‌هۆیه‌وه هه‌وا سارد ده‌كات و به شه‌ودا به‌ته‌واوى خه‌ڵك هه‌ست به سه‌رما ده‌كه‌ن".
وتیشى "ئه‌و بارسته هه‌وایه به جۆرێكه، لە ناوچە شاخاوییەکان دەبێت ئامێری گەرمکەرەوە بەکاربهێنن و تا چوار رۆژ بەردەوام دەبێت".
ساڵانه له مانگى تشرینى دووه‌م سه‌رما ده‌ست پێده‌كات و وه‌رزى گه‌رما كۆتایی پێدێت.
ع
بیروڕا



