ئابووری
هه‌رێم داهاتى نانه‌وتى بۆ به‌غدا ده‌نێرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
بڕیاره له رۆژانى داهاتوو، وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم، داهاتى نانه‌وتى بۆ مانگى هه‌شت، بخاته سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق و له هه‌فته‌ى داهاتووش به‌غدا پاره‌ى مووچه ره‌وانه‌ى هه‌رێم بكات.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "داهاتى نانه‌وتى بۆ مانگى هه‌شت ئاماده‌یه، به‌ڵام دیار نییه كه‌ى ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژمارى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق".
وتیشى "ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ پێنجشه‌ممه، داهاتى نانه‌وتى كه 120 ملیار دیناره نه‌خرێته‌سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى دارایی عیراق، سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وام ئه‌و پاره‌یه ره‌وانه‌ى به‌غدا ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له‌گه‌ڵ ناردنى داهاتى نانه‌وتى بۆ به‌غدا، چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین له ماوه‌ى 48 كاتژمێردا به‌غدا پاره‌ى مووچه‌ى مانگى هه‌شت بخاته سه‌ر حسابى وه‌زاره‌تى دارایی هه‌رێم".
به وته‌ى ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، ئه‌گه‌ر گرفتێك ته‌كنیكى دروستنه‌بێت ئه‌وه له ناوه‌ڕاستى هه‌فته‌ى داهاتوو تا رۆژى چوارشه‌ممه، به‌غدا مووچه‌ى مانگى هه‌شت ره‌وانه‌ى هه‌رێم ده‌كات".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه دوێنێ سێشه‌ممه، محه‌مه‌د شیاع سودانى، سه‌رۆكى حكومه‌تى عیراق رایگه‌یاند "مووچه‌ى مانگى هه‌شتى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم ده‌نێرین".
ع
بیروڕا



