ئابووری

كۆمپانیاى ئیسكۆن مۆبیل گه‌ڕایه‌وه‌ عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


كۆمپانیاى ئیسكۆن مۆبیل گه‌ڕایه‌وه‌ عیراق

مه‌ودا میدیا-

كۆمپانیاى ئیسكۆن مۆبیل ئه‌مه‌ریكى دواى نزیکەی دوو ساڵ لە دەرچوونی، بڕیارە بگەڕێتەوە بۆ بازاڕەکانی عیراق، لەڕێی واژۆکردنی رێککەوتنێک بۆ پەرەپێدانی کێڵگەیەکی نەوتیی لە باشوری ئەو وڵاتە.

كەناڵی "ئەلشرق" بڵاویكرده‌وه‌ "رەنگە وەزارەتی نەوتی عیراق داوای دابینكردنی دارایی و پەرەپێدانی دامەزراوەكانی هەناردەکردنیش لەسەر کەنداوی عەرەبی بکات، بە ئامانجی زیادکردنی توانای هەناردەکردن بۆ دووەم گەورەترین بەرهەمهێنەری نەوتی ئۆپێک".

باس له‌وه‌شكراوه‌ "رێککەوتنێک لە نێوان عیراق و ئێکسۆن واژۆ دەکرێت، بەبێ ئەوەی وردەکاری زیاتر بخاتەڕوو".

کۆمپانیا ئەمریکییەکه‌ بڵاویكرده‌وه‌ "لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق لە گفتوگۆدایە، بەردەوام بەدواداچوون بۆ دەرفەتە بەردەستەکان دەکەین بۆ باشترکردنی وەبەرهێنانە ناوازەكانمان، ئەوە لەكاتێكدایە، ئاژانسی هەواڵی  "بلومبێرگ" بڵاویکردووەتەوە کۆمپانیاکە دیراسەی گەڕانەوە دەكات بۆ كنەو پشکنین لە کێڵگەی مەجنون".

حکومەتی عیراق لە هەوڵدایە وەبەرهێنانی بیانی زیاتر بۆ کەرتی نەوت رابکێشێت، ئامانجی ئەوەیە توانای بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بەڕێژەی 50% زیاد بکات و تا ساڵی 2028 شەش ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا تێپەڕێنێت.

ع
Qaiwan
Qaiwan