کوردستانی
تاوهكو نزیک چلە بەفر و بارانبارین زۆر کەم دەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
شارەزایهكى بواری کەشناسی رایدهگهیهنێت "لە 10 رۆژی یەکەمی مانگی یەک یان نزیک 10 رۆژی مانگی یەک رێژەی بەفر و باران زۆر کەم دەبێتەوە و پێدەچێت درێژە بکێشێت بۆ نزیک چلەی زستانیش".
سالار حاجی عەلی، شارەزا له بواری کەشناسی بۆ مهودا میدیا راشیگهیاند "سەبارەت بە پلەکانی گەرما هەندێکجار لە رۆژدا روو لە بەرزبوونەوە دەکات و لە شەوانیش دا لە ناوچە شاخاوییەکان دەچێتە نزیک سفر و ژێر سفر و ئەگەری دروستبوونی خێرایی بای باکووریش هەیە".
وتیشى "ئەمەش لە کاتێکدایه ئەوەى دێت ڕێگر دهبێت لە هاتنی نزمە پاڵەپەستۆکان و شێی زەریا و دەریاکان بۆ سەر وشکانی، بەڵام ئەگەری دروستبوونی ماوە کورتخەیان هەیە و دەرگای نزمە پاڵەپەستۆ جار جار بکرێتەوە بۆ نزیک 10 رۆژی یەکەمی مانگی یەک".
ئاماژهى بهوهشكرد "بۆ هاتنی شێی کەمی زەریا و دەریاکان و هەور دروستبوون، ئەگەری شەپۆلی بەفر و بارانی ماوە کورت ههیه به رێژەی کەم بۆ هەندێک ناوچەی جیا جیا، هەروەها لە 10 رۆژی یەکەمی مانگی یەک بۆ ڕۆژەکانی تر بەدواوە کەشەکە وردە وردە بەرەو ئاسای دەچێتەوە و ئەم کەشە لە رۆژەکانی چلەی زستان بۆ مانگی دوو رێژەی بارین باش دەبێت، سەرچاوە ئاوییەکان دەبووژێنەوە و بەفر و بارانی باشیش دەبارێت".
پ ح ع

بیروڕا