کوردستانی
تاکسی دەرەوەی شار لە ناوشار جیادەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەندیكای شۆفێران ئامادەکاریی بۆ جیاكردنەوەی تاكسیییەکانی ناوشار لە دەرەوەی شارەکان کردووە و لەگەڵ هاتنی ساڵی 2025، لۆگۆی نوێ دەدرێتە شۆفێرانی تاکسی.
ئازاد ئەحمەد، سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ساڵی نوێ بە مەبەستی جیاکردنەوەی تاکسییەکانی ناوشار لە دەرەوەی شار، لۆگۆ بە تاكسییەكان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "وەک سەندیكای شۆفێران ئامانجیان لەم هەنگاوە رێکخستنی کاری تاکسییە لەناو شار و دەرەوەی شار".
ئەوەشی خستەڕوو "لۆگۆکان دەدرێت لە جامی پێشەوەی تاكسییەكان كە بەشێوەی ئارەزوومەندانەیە و بێبەرانبەر بۆ شۆفێرانی تاكسی دابیندەكرێت".
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەی چەند ساڵێکە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوە و گەیاندنی سلێمانی هەوڵی رێکخستنی کاری تاکسی دەدەن لە سنووری سلێمانی تاوەکو شۆفێرانی دەرەوەی شار کاری گواستنەوەی تاکسی نەکەن لەناوشار و بە پێچەوانەشەوە شۆفێرانی ناوشار نەتوانن سەنشینان بۆ دەرەوەی شار بگوازنەوە.
ب ح

بیروڕا