کوردستانی

کۆڵبەرێک بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کۆڵبەرێک بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/12/29، تەرمی کۆڵبەرێک دۆزرایەوە کە خەڵکی بانەیە و بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستداوە.

ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز رایگەیاند "کۆڵبەرێک کە ناوی ئیدریس نادرییەو تەمەنی 30 ساڵە، خەڵکی گوندی قول ئەستەری سەر بەشاری بانە لە کاتی کۆڵبەریدا بەهۆی سەرماوە گیانی لەدەستداوە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "کۆڵبەرەکە لەگەڵ چەند کۆڵبەرێکی تری هاوڕێی بەهۆی بارینی بەفری زۆرەوە لە بەرزاییەکانی حەوت تاشە لە سنووری بانە گیریان خواردووە و بەهۆیەوە گیانی لەدەستداوە و دۆخی سێ کۆڵبەرەکەی تریش جێگیر نییە".

ئەمە لە کاتێکدایە، ساڵانە ژمارەیەک کۆڵبەر لە سنوورەکان بەهۆی تەقەی پاسەوانی سنووری ئێران یان کەوتنەخوارەوە لە شاخ و سەرما گیان لەدەستدەدەن، تاوەکو ئێستا هیچ یاسایەک نییە بۆ پاراستنی ژیانی کۆڵبەرەکان.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan