کوردستانی

دەم پارتی ناوەڕۆکی دیدارەکەیان لەگەڵ ئۆجەلان بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەم پارتی ناوەڕۆکی دیدارەکەیان لەگەڵ ئۆجەلان بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ یەکشەممە 2024/12/29، نوێنەرانی دەم پارتی کە پێکهاتبوون لە (سەری سورەیا ئوندەر و پەروین بوڵدان) ئەنجامی سەردانەکەیان بۆ لای عەبدوڵڵا ئۆجەلان بڵاوکردەوە.

رایانگەیاند "عەبدوڵڵا ئۆجەلان ئامادەیی دەربڕیوە بۆ ئەوەی بۆچوونەكانی لە رێگەی بانگەوازێكەوە بڵاوبكاتەوە و برایەتیی کورد و تورک، سەرەڕای ئەوەی بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە، لە هەمانکاتدا  پێویستییەکی چارەنووسسازیی بۆ هەموو گەلان وەرگرتووە".

ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە "ئۆجەلان رایگەیاندووە رووداوەكانی غەززە و سوریا دەریانخست كە نابێت چی تر چارەکردنی پرسی کورد دوابخرێت، بۆ سەرخستنی پڕۆسەی ئاشتی پێویستە سەرجەم لایەنەكان دەستپێشخەری و هەڵوێستی ئەرێنی بکەن".

ئەوەشیان خستووەتەڕوو "تەندروستیی ئۆجەلان باشە و ورەی زۆر بەرزە، هەڵسەنگاندنەکانی سەبارەت بە دۆزینەوەی چارەسەری هەمیشەیی بۆ کێشەی کورد، زۆر گرنگ بوون".

ئەمەش لە کاتێکدایە، دەسەڵاتدارانی تورکیا ماوەی 10 ساڵە هەموو جۆرە سەردان و دیدارێکیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە قەدەغەکردووە.

ب ح
Qaiwan
Qaiwan