کوردستانی

بارستە هەوایەکی سارد و وشک هەڵدەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بارستە هەوایەکی سارد و وشک هەڵدەکات و پلەکانی گەرما دادەبەزێت
مەودا میدیا-

تەوژمێک لە بای ساردی باکوور و باکووری رۆژهەڵات روودەکاتە سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان، کاریگەریی لەسەر شاری سلێمانی دواتر کەرکوک دروستدەکات.

سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند "شەوی کۆتایی ساڵ بۆ شەوی 2025/1/1، هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی خێرایی بای باکوور و باکووری رۆژهەڵات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بارستە هەواکە لە سەرەتادا لاوازە دواتر خێراییەکەی زیاد دەکات و لەگەڵ خۆی تەوژمێکی سارد و وشک دەهێنێتە سەر ناوچەکانی هەرێم، ئەو هەوا ساردە بەسوودە بۆ پاککردنەوەی هەوای ناوشارەکان وەک تۆز، خۆڵ و دوکەڵ، رەنگە بۆ ماوەی دوو رۆژ کاریگەریی لەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بمێنێتەوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو "خێرایی با 10بۆ 30 کم دەبێت لە کاتژمێرکدا، لە هەندێک کات دەگاتە 30 بۆ 45 کم تاوەکو 50 کم لە کاتژمێرێکدا، بەوهۆیەوە شەوانە لە ناوچە شاخاوییەکان پلەکانی گەرما لە بۆ خوار سفر پلە دادەبەزن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan