کوردستانی
ساڵی رابردوو 63 کۆڵبەری کورد کوژراون
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رێکخراوکانی بواری مافەکانی کۆڵبەران لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان هۆشداریی لە زیادبوونی قوربانییەکانی کۆڵبەران دەدەن و رایدەگەیەنن تەنها لە ساڵی رابردوودا 63 کۆڵبەر کوژراون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان رایگەیاند "ساڵی رابردوو 63 کۆڵبەری کورد لە لەسنوورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون".
ئاماژە بۆ ئەوەشکرد "زیاتر لە ٢٣٣ کۆڵبەریش بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکان بریندار کراون".
ئەوەشی خستەڕوو "بەهۆی رێگرییەکانی دەسەڵاتدارانی ئێران، رێکخراوەکان و چالاکوانانی مافی مرۆڤ، ناتوانن بە ئاسانی بەدواداچوون بۆ کۆکردنەوەی زانیاریی و داتاکان لەسەر قوربانییەکانی کۆڵبەران بکەن".
ب ح

بیروڕا