کوردستانی

شە پۆلێکی لاوازی بەفر و باران بارین روو لە هەرێم دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


شە پۆلێکی لاوازی بەفر و باران بارین روو لە هەرێم دەکات
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسیی پێشبینی دەکات، سبەینێ شەپۆلێکی لاوازی بەفر و باران بارین روو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان بکات.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسیی بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ 2025/1/6، لە کاتەکانی شەو شەپۆلێکی لاوازی بەفر و باران بارین روو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "زۆترین کاریگەرییەکانی ئەم شەپۆلە لەسەر سنووری بادینان، هەولێرو دواتر ئیدارەی راپەرین دەبێت، وە هەروەها رێژەی دابارینەکە به گشتیی کەمه و لەخوار 1 ملمەوە دەستپێدەکات لەسەرجەم ناوچەکان تاوەکو سەرووی 10 ملم، زۆرترین کاریگەری لەسەر ناوچە شاخاوییەکان و دەبێت دواتر ناوچە نیمچە شاخاوییەکان".

ئەوەشی خستەڕوو "لەبەرزی 1200 مەتر بۆ سەرەوە ئەگەری بارینی بەفرێکی کەم هەیە، پلەکانی گەرما لە ناوەڕاستی هەفتە، تاوەکو ناوەڕاستی ئەم مانگە سێ بۆ شەش پلە بەرزدەبنەوە و خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مام ناوەند دەبێت".

شاڵاو هیدایەت وتیشی "شەپۆلێکی تری دابارینی لاواز بۆ مەودای 11 بۆ 12ی ئەم مانگە لەئارادایه بەڵام جێگیر نییه".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan