کوردستانی

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر پەیامێک ئاڕاستەی کۆمەڵگەی نێودەڵەتی دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر پەیامێک ئاڕاستەی کۆمەڵگەی نێودەڵەتی دەکات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و داوا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و کۆمەڵکەی نێودەوڵەتی دەکات لە بەرانبەر پەلامارەکانی تورکیا هەڵوێست وەربگرن.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند "تورکیا و چەکدارانی لایەنگری لە سوریا ناوچەکانی نیشتەجێبوونی هاوڵاتییانیان بە ئامانجگرتووە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە "ئامانج لە هێرشەکانی تورکیا و گرووپە چەکدارەکان بۆ سەر دامەزراوە خزمەتگوزارییەکان و ژێرخانی ناوچەکانی ئیدارەی خۆسەر، نانەوەی پشوێویی و دروستکردنی قەیرانێکی مرۆییە".

ئەوەشی خستەڕوو "هێڕشەکانی تورکیا بۆ سەر بەنداوی تشرین و بە ئامانجگرتنی ناوەندی بەرهەمهێنای کارەبا پێشێلکردنی هەموو رێککەوتننامە و یاسا نێودەوڵەتییەکانە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan