عیراقی

کارمەندێکی پۆلیس بووە جێگری بەڕێوەبەری پەروەردە

مەودا میدیا - سلێمانی |


کارمەندێکی پۆلیس بووە جێگری بەڕێوەبەری پەروەردە
مەودا میدیا-

كارمەندێكی پۆلیس لەسنووری پارێزگای ئەنبار وەک یاریدەدەری بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگاکە دەستبەکاربوو.

كەناڵی رەشید بڵاویکردەوە "موشتاق تاڵب عیادە پێشتر كارمەندی پۆلیس بووە و دەستیلەكاركێشاوەتەوە، ئێستا کاندیدی پەرلەمانە لەسەر لیستی هاوپەیمانی عەزم کە وەزیری پەوەردە یەکێکە لە سەرکردەکانی هاوپەیمانێتییەکە".

ئەمە لە کاتێکدایە، ئیبراهیم نامس جبوری، وەزیری پەروەردەی عیراق بڕیاریدا بە دانانی ( موشتاق تاڵب عیادە رەسیع ) وەك یاریدەدەری پەروەردەی ئەنبار کە پێشتر كارمەندی پۆلیس بووە، بڕیارەکەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە.

ب ح

Qaiwan
Qaiwan