گێتی

رۆژنامەی تاران تایمز نهێنی شەڕی ئێران و ئیسرائیلی ئاشکراکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


رۆژنامەی تاران تایمز نهێنی شەڕی ئێران و ئیسرائیلی ئاشکراکرد


مەودا میدیا-

رۆژنامەی تاران تایمز لە نوێترین ژمارەیدا لە راپۆرتێکدا دەستێوەردانی سەربازیی ئەڵمانیا لە شەڕی 12 رۆژەی ئێران و ئیسرائیل  ئاشكرا کرد.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە "لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ، ئەڵمانیا یەکێک بوو لەو چەند وڵاتەی کە پاڵپشتی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر شوێنە مەدەنییەکانی، ئەتۆمی و سەربازییەکانی ئێرانی کرد، لە نێوان ئەو وڵاتانە زیاترین دەنگی هەبوو".

باس لەوەشکراوە "سەرۆکی ئەڵمانیا لەو پێکدادانە وتی ئیسرائیل خەریکی کۆتایی هێنان کاری پیسی رۆژئاواییەکانە، ئەوەش نەک بووە هۆی تووڕەیی خەڵکی ئێران، تووڕەی خەڵکی ئەڵمانیاشی بەدواوە بوو".

رۆژنامەکە دەڵێت "پاڵپشتی ئەڵمانیا لە ئیسرائیل لە شەڕی 12 رۆژە، زۆرتر لە لێدوانی سیاسیی و دیپلۆماسیی بووە، بەرلین لە راستیدا بە ناردنی هێز بۆ ئیسرائیل، رۆڵی چالاکی لە یارمەتیدان بە ئیسرائیل بۆ دەستخستنی ئامانجی شەڕ هەبووە".

هەروەها "ئێران ناوی ئەو کەسانەی لەبەردەستە کە بەشدارو هاوکاربوون لە شەڕی ئیسرائیل".

ع
Qaiwan
Qaiwan