گێتی
ترەمپ: ئاگربەستی غەززە جێبەجێکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، ئیسرائیل و حەماس قۆناغی یەکەمی پلانی ئاشتییان واژۆ کردووەو دەست بە جێبەجێکردنی دەکرێت.
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند "زۆر شانازی دەکەم بە راگەیاندنی رازیبونی ئیسرائیل و حەماس هەردووکیان لەسەر قۆناغی یەکەمی پلانەكەمان بۆ ئاشتی، ئەمە بەو مانایەیە کە زۆر بە زوویی هەموو بارمتەکان ئازاد دەکرێن".
وتیشی "ئیسرائیل هێزەکانی دەکشێنێتەوە بۆ ئەو هێڵەی رێککەوتنی لەسەر کراوە، وەک هەنگاوی یەکەم بەرەو ئاشتییەکی بەهێز و بەردەوام".
ئەوەشی خستەڕوو "ئەمە رۆژێکی گەورەیە بۆ جیهانی عەرەبی و ئیسلامیی، بۆ ئیسرائیل، بۆ هەموو وڵاتانی دراوسێ و بۆ ئەمەریکا، سوپاسی ناوبژیوانانی قەتەر و میسر و تورکیا دەکەین کە لەگەڵمان کاریان کردووە بۆ بەدیهێنانی ئەم رووداوە مێژوویی و بێ وێنەیە، هەموو پێزانینێک بۆ ئاشتیخوازان".
بیروڕا



