کوردستانی
نێچیرڤان بارزانى ده‌چێته ئه‌نكه‌ره
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به سه‌ردانێك ده‌چێته ئه‌نكه‌ره‌ى پایته‌ختى توركیا و بڕیاره له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى توركیان كۆببێته‌وه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بڵاویكرده‌وه "نێچیرڤان بارزانی، لەگەڵ ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركیا كۆده‌بێته‌وه و په‌یوه‌ندییه‌كانى توركیا له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمى كوردستان، دۆخى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى جێى بایه‌خى هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كه‌ن".
له سه‌ردانه‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان كاتژمێر 4ى ئێوارە لە کۆشکی کۆماریی تورکیا لە ئەنكەرە، لەلایەن رەجەب تەیب ئەردۆغانەوە پێشوازیی لێ دەکرێت".
هه‌رێمى كوردستان و توركیا هاوسنورن و به‌رده‌وام نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم و مه‌سرور بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێم ده‌چنه توركیا و له رابردووش چه‌ندانجار پرسى په‌كه‌كه له‌نێوان هه‌ردوولا گفتوگۆى له‌سه‌ر كراوه.
ع
بیروڕا



